نێچیرڤان بارزانی بۆ عەباس عێراقچی: پابەندین بە رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران
وێستگەنیوز-
شه‌وی رابردوو دووشه‌ممه 16ی حوزەیرانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌باس عراقچى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئاماژە بەوەکراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختيان له‌وه‌كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، هه‌ردوولا تيشكيان خسته سەر رێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌نديى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
AM:11:16:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت