کەشناسیی هەرێم: خێرایی با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوانیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵى کەم لە هەندێک ناوچە، هەروەها 2 بۆ 3 پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەروارد بە ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرما بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی


AM:10:14:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 3612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو