پارێزگاری هەولێر: بارودۆخەکە تا ئێستا ئاساییە و هیچ مەترسیەک لە سەر هیچ شوێنێکی کوردستان نییە
وێستگهنیوز-
پارێزگاری هەولێر لەبارەی دۆخی شاری هەولێرەوە و هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیچ مەترسییەک نییە".
ئەمشەو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا ئاماژهی بهوهداوه كه، "بەداخەوە تۆمارێکی دەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوەو بەنامەی تایبەتیش لە گروپ و نامەکانی واتسئاب بۆیەکتر دەنێرن، لەو تۆمارە دەنگیە باسی شەقامی 120 مەتری هەولێر دەکرێت، پێتان ڕادەگەینین، ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و بە هیچ جۆرێ وانییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو کارە کەسانی خۆفروشی سەر بە لایەنەکی دیاری کراو بە شێوازی ئەی ئای دروستیان کردوە و وەک ستونی پێنجەم خەریکی خیانەت کردنن وەک پیشەی هەمیشەییان، بێشک لێکۆڵینەوە لەو بابەتانە دەکرێ و بکەرانی ئەو کارە خۆفرۆشیە ڕووبەڕوی سزای توندی یاسایی دەکرێنەوە".
ئومێد خۆشناو وتی، "هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، باروودوخەکە تا ئێستا ئاساییە و هیچ مەترسیەک لە سەر هیچ شوێنەکی کوردستان نیەو داوا لە خەڵکی خوشەویست دەکەین تەنیا پشت بە هەواڵی فەرمی و لە کەناڵە فەرمیەکان ببەستن و نە کەونە ژێر کاریگەری ئەم جورە هەواڵە بێ بنەمایانە".
AM:01:54:17/06/2025
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت