ئاژانسی ته‌سنیم: عه‌باس عێراقچی و نێچیرڤان بارزانی به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد
وێستگه‌نیوز-
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی ئێران، نێچیرڤان بارزانی داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌په‌له و كاریگه‌ری له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرد بۆ كۆتاییهێنان به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.
ئاژانسی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه كه "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه كه بارودۆخی نائاسایی ئێستا واده‌خوازێت حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات به ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ رێگریكردن له هه‌ر جۆره خراپ به‌كارهێنانێك له‌لایه‌ن كه‌سانێك بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه سنوورییه‌كان".
AM:12:32:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت