حكومه‌تی هه‌رێم هاونیشتیمانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاگادار ده‌كاته‌وه: ئه‌م خاڵانه ئه‌نجام بده‌ن
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوابه‌دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاونیشتیمانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به‌سه‌لامه‌تی كه گه‌شته‌كانیان به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاگیراوه، بۆ هه‌موو ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیتان به هێله گه‌رمه‌كانه‌وه كردووه یاخود فۆرمی ئۆنلاینی تایبه‌تان پڕكردووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ش له‌هه‌رشوێنێكی تری جیهان گیرتانخواردووه، تكایه بفه‌رموون به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاتی توركیا و گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان:
1. سه‌ردانی نزیكترین نووسینگه‌ی نێرده دیبلۆماسییه‌كانی توركیا (كۆنسوڵخانه یاخود باڵیۆزخانه‌ی توركیا) بكه‌ن له‌و وڵاتانه‌ی كه تێدا گیرتان خواردووه، ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێزتان ڤیزای ترانزێتی (3) ڕۆژتان پێده‌درێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی توركیا، دواتر به ڕێگه‌ی ووشكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
2. پێویسته ئه‌و تكێته‌ی كه پێی ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاتی توركیا له ڕێگه‌ی یه‌كێك له هێڵه ئاسمانییه توركیه‌كان ببڕدرێت و جیاوازی ناكات بۆ هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی وڵاتی توركیا بێت.
3. هاونیشتیمانی ئازیز تكایه له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه دڵنیا ببه‌وه:
• دڵنیا ببه‌وه له‌وه‌ی كه تكێته‌كه‌ت بڕیبێت به‌ر له چوونت بۆ كۆنسوڵخانه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه، چونكه مه‌رجه تكێته‌كه‌ت له هێڵێكی توركی بێت تاوه‌كو سوود له‌و كارئاسانییه وه‌ربگری.
• دڵنیاببه‌وه له‌وه‌ی كه (72) كاتژمێره‌كه‌ت دوای واده‌ی ده‌رچوونت بێت له‌و وڵاته، چونكه ڤیزه‌كه ته‌نها بۆ (72) كاتژمێره.
• پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی وڵاتی توركیا ده‌كه‌ن، ناویان له لیستی قه‌ده‌غه‌كراوانی ئه‌و وڵاته نه‌بێت و هیچ پێشینه‌یێكی نایاساییان له‌و وڵاته له‌سه‌ر نه‌بێت.
• ئه‌گه‌ر هاتوو پاسپۆرته‌كه‌ت، پاسپۆرتی دۆمۆنیكا یاخود هه‌ر پاسپۆرتێكی تره، پێویسته پاسپۆرته عێراقیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ی بۆ نووسینگه‌ی نێرده دیبلۆماسییه‌كان، تاوه‌كو سوودمه‌ند بیت له‌و كارئاسانییه.
ئاشكراشیكردووه كه ئه‌و كارئاسانییه كاتیه و ته‌نها تاوه‌كو كردنه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه كه " تكایه له بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌مان هێڵه گه‌رمه‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌كاربهێنه و له كاتی گه‌یشتنتان بۆ خاڵی سنووری ابراهیم خلیل، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی تیمه‌كانی پێشوازییه‌وه له پێشوازی به‌ڕێزتانه‌وه و ئاسانكاری ته‌واویان كردووه و له چاوه‌ڕوانیتاندان. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه له‌و ناوچانه‌ن كه به وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاتی توركیا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نابێت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه و تاوه‌كو هه‌ر هاونیشتیمانیه‌ك مابێت، ناوه‌ستین و به‌رده‌وام ده‌بین".
PM:11:14:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت