وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: حاڵه‌تێكی تووشبوو به تای خوێنبه‌ربوون له سلێمانی ده‌ستنیشانكرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "حاڵه‌تێكی دیكه به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا، ئه‌ویش پیاوێكی دانیشتووی شاری سلێمانی، گه‌ڕه‌كی چوارچرایه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "تووشبووه‌كه ته‌مه‌نی ( 41 ) ساڵه و له رێگای سه‌ربڕینی چه‌ندین ئاژه‌ڵ، به‌ركه‌وته‌ی ئاژه‌ڵی تووشبوو بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوای گومانلێكردن به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون و بوونی نیشانه‌كانی و چه‌ندین رێكاری ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری پزیشكی گیراوه‌ته‌به‌ر، له ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و تا ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كاته‌وه كه له‌كاتی بوونی گومان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ پێویسته تیمه‌كانی ڤێترنه‌ری ئاگاداربكه‌نه‌وه. یان هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتووانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ یان به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ له‌كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست، به‌خێرایی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بێ دواكه‌وتن.
راشیگه‌یاندووه كه تا ئێستا دوای بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی گومانلێكراوی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان و هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه و به‌دواداچوون و پشكنین بۆ گومانلێكراوان له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو، ده‌ره‌نجام ته‌نها شه‌ش حاڵه‌ت ده‌سنیشانكراون و پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه به‌داخه‌وه حاڵه‌تێكیان له‌به‌ر قورسی باری ته‌ندروستی گیانی له‌ده‌ست دا و حاڵه‌ته‌كانی دیكه به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچوون.
PM:10:08:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت