مووشەكێک لە قەرەداغ کەوتەخوارەوە


وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025، مووشەکێک لە قەزای قەرەداغ کەوتەخوارەوە.


بەپێی ئەو زانیارییانە بێت، شیرن مەحمود، قایمقامی قەزای قەرەداغ بە میدیاکانی داوە، لە نێوان گوندی تاڤان و جافەران لە سنووری قەرەداغ مووشەکەکە کەوتووەتە خوارەوە.

هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە، وەک قایمقامی قەرەداغ ئاماژەی پێداوە، مووشەکەکە نەتەقیوەتەوە.


PM:05:23:16/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو