سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی وێستگە نیوز دەكات


وێستگەنیوز-

سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی وێستگەنیوز دەكات و رایدەگەیەنێت، نابێت رێگە لە كەناڵەكان بگرن رووداوەكان بۆ هاوڵاتییان بگوزانەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025، سەنتەری میترۆ رایگەیاند، "شەوی رابردوو لە نزیك رووداوی كەوتنە خوارەوەی درۆنێك لە شاری هەولێر، هێرش كرایە سەر تیمی میدیایی وێستگەنیوز و كەرەستەكانی روماڵكردنیان لێزەوتكرا".

ئاماژە بەوەدراوە، شاهین فوئاد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاندووە، كە لە دووری دوو كیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەكە لە شوێنی رووداوەكەوە روماڵیان كردووە، پابەندی رێنمایی هێزە ئەمنییەكان بوون لە پڕ سكیوریتی پڕۆژەیەك هێرشی كردۆتە سەر تیمەكەیان، كەرەستەی رۆژنامەوانییان لێزەوتكردوون تا تۆمارەكانیان پێ سڕیونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی وێستگەنیوز دەكات، دەڵێت، "نابێت رێگە لە كەناڵەكان بگرن رووداوەكان بۆ هاوڵاتیان بگوزانەوە".


PM:03:40:16/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو