عەلی حەمە ساڵح: ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە بارەی مووچەوە نادات


وێستگەنیوز_

عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: "ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە بارەی مووچەوە نادات".

عەلی حەمە ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 6ـی 2025، "دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە بارەی مووچەوە نادات و دیارنییە کەی ئەم بڕیارە دەدات".

ئاشکراشی کردووە، "تا ئەمساتە هیچ نییەتێک لە بەغداوە بۆ ناردنی پارە نییە، دەسەڵاتیش ئامادە نییە هیچ قسەیەک لەسەر دابەشکردنی مووچە بەداهاتی نەوت و ناوخۆ بکات."

هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان کە تایبەت دەبێت بە پرسی بەزاندنی ئاسمانی عێراق و لە رێگەیەوە هێرشکردنە سەر ئێران، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: "یەکێتی و پارتی، واژۆیان لەسەر دانیشتنی پەرلەمان نەکردووە، کە تایبەتە بە بەزاندنی سنووری ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە، پەیوەندیان لەگەڵ شیعە و ئێران دەباتە قۆناغێکی نوێ".

16 رۆژ لە مانگی حوزەیران تێپەڕبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نەنێردراوە، بەغدا و هەولێریش لەسەر ئەو پرسە بە چەند راگەیەندراوێک وەڵامی یەکدییان داوەتەوە.
 
کە دوایینیان حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "لە کۆی 13 تریلیۆن پشکی هەرێمی کوردستان، عێراق چوار تریلیۆنی ناردووە".


AM:11:58:16/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت