كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و غاز به‌قاچاغ، مووچه بده‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایانگه‌یاند كه بارودۆخێكی سه‌خت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پێنراوه و به‌رپرسانی هه‌رێمیش بێباكن و تروسكایی چاره‌سه‌ریش نادیاره، ده‌شڵێن: "پێویست بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و غاز و به قاچاغ، مووچه‌ی خه‌ڵكیان دابین بكردایه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-6-2025، له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر ئه‌نجام درا و تاووتوێی چه‌ندین پێشهاتی هه‌نووكه‌یی ناوخۆی حزبه‌كه و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "پرسی به‌ستنی كۆنگره و دوایین ئاماده‌كارییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی كۆنگره تاووتوێ كرا، كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون، بڕیاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له كات و شوێنی دیاریكراوی خۆیدا كۆنگره‌ی (5)ی خۆی ببه‌ستێت و، له‌و ڕووه‌وه جه‌خت له پاراستنی یه‌كڕیزیی كرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ سه‌رخستنی كۆنگره به گیانی برایه‌تی و پارێزگاریكردن له مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵ و خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی داهاتوو به ڕوئیا و ستراتیژی و پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو كه له‌گه‌ڵ قۆناغی داهاتووی هه‌رێم و عێراقدا بگونجێت".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرا به پرسی مووچه و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان، كه بارودۆخێكی سه‌خت به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پێنراوه، به‌رپرسانی هه‌رێمیش بێباكن و تروسكایی چاره‌سه‌ریش نادیاره".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ڵێت: "پێویست بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم شه‌و و ڕۆژیان بخستایه سه‌ر یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، لانی كه‌م له داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و غاز و به قاچاغ، مووچه‌ی خه‌ڵكیان دابین بكردایه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "درێژه‌كێشانی ئه‌م باردۆخه جێگای قبوڵ نییه و خه‌ڵكی كوردستان تا كۆتایی به‌رگه‌ی ئه‌م بارودۆخه ناگرن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ئاڵۆز كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بوونی هێرشه‌كان و ئاڵۆزی و فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه هه‌یه".
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات "هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێك بۆ فراوانبوونی جه‌نگه‌كه دابنێن و له‌پێناوی دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر، هیوادارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق دوور بن له پریشكی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه".
PM:09:53:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت