مالیکی: ئەوەی دژی پشتیوانیکردن لە ئێران و ئەم جەنگە بێت؛ سەرلێشێواوە و لە ئێمە نییە


وێستگەنیوز_

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا رایگەیاند، "چۆن ئیسرائیل لە سەردەمی ئیمامی عەلی نەیانتوانی دژی ئیسلام بن، ئێستاش ناتوانن، ئەوەشی دژی ئەم جەنگە بێت، لە ئێمە نییە."

نوری مالیکی لە وتارەکەیدا جەختی کردەوە لەوەی، "دەبێت لەسەر رێگەی حەق و پیرۆز بەردەوام بین، ئەوانەی دژی خودان، دەبێت جیابکرێنەوە و نابێت لە رێگەی ئیسلام لابدەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت رێگری لە هەموو ئەوانە بکرێت کە خەریکی درۆ، تاوان و قسەی خراپن، پێویستیشە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ حەق بن، هەڵسوکەوتی ئیسرائیل بە هیچ جۆرێک جێگەی قبوڵ نییە و دەبێت وڵاتان بێنە سەرخەت. جەنگ لەبەر دەرگایە".

بە وتەی نوری مالیکی، "دەبێت ئیسرائیل بزانێت، چۆن لە سەردەمی ئیمامی عەلی نەیاندەتوانی دژی ئیسلام بوەستن، ئەوانەی ئەمرۆش هاوشێوە و هاوڕا و هاوبیری عەلی'ـن".

لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا سوپاسی خودای کە گەیشتونەتە ئەم رۆژەی ئەمرۆ و وتی: "ئەوەی ڕوودەدات ئیسرائیلە کە تاوانکاری ئەنجام دەدات، ڕوون و ئاشکرایە و دەزانن ئیسرائیل بەرامبەر ئەم وڵاتانە و ناوچانە چی دەوێت، بەڵام ئێمە بە هێزەوە بەرەوڕووی وەستاوین، بەرگری بەردەوام دەبێت. سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەتە ئیسلامییانەش دەکەین کە دژی ئیسرائیلن."

جەختیشی کردەوە لەوەی، "وەک موسوڵمان، دەبێت بە ڕووی ئیسرائیل و هاوبیرەکانیان بوەستینەوە، چۆن ئیمامی عەلی دژی ئەمانە دەوەستایەوە، ئێمەش درێژەپێدەری ئەو رێگەیەین. ئەمە جەنگی ئوممەتی موسوڵمانانە و دەبێت پاڵپشتی بکەین."

هەروەها مالیکی باسی لەوەشکرد، کاتێک بۆ غەززە و سەر باشووری لوبنان، زۆرێک بەس قسەیان دەکرد، ئەمە جەنگە و بەردەوامی دەبێت و بەرپەرچ دانەوە و بەرگری دەوێت، "ئەوەی دژی ئەم جەنگە بێت، ئەوا سەرلێشێواوە و لە ئێمە نییە."


PM:06:59:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو