پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی وڵات بەڕێوە دەبات
وێستگەنیوز_
پەرلەمانی عێراق، دووسبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکە بەڕێوە دەبات.
ئەمرۆ یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو کردەوە.
لە کارنامەکەدا هاتووە، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 01:00ـی پاش نیوەڕۆ، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بەڕێوە دەبات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یران، سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراق سه‌ر له نوێ دژایەتی خۆی بۆ به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ هێرشکردنە سه‌ر ئێران و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێی، دووپات ده‌كاته‌وه."
وتیشی: "عێراق تا ئه‌وپه‌ڕی دانی به خۆیدا گرتووه و هیواخوازه بوار بمێنێت بۆ چاره‌ی دیپلۆماتی و سیاسی و كۆتاییهێنان به‌و قه‌یران و ته‌نگژه‌یه. هاوكات به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتننامه و دۆكیۆمێنته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی هه‌یه."

PM:05:57:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت