حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمێکی تایبەت بەو هاوڵاتیانەی لە فڕۆکەخانەکان گیریان خواردووە رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە رادەگەیەنن.
 
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، "بەهۆی زۆریی ژمارەی پەیوەندییەکان و لۆدێکی یەکجار زۆر لەسەر هەردوو هێڵی گەرم و پەیوەندی بەردەوامی هاوڵاتیان بە بەرپرسانی حکومەتەوە، تەنها لەدوێنێوە 2,612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە رامانگەیاندبوون و هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن".
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "تەواوی هاونیشتیمانیانمان دڵنیادەکەینەوە لە هەر شوێنێک بن تەواوی پەیوەندیەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبین".
 
دەشڵێت، ئەوانەی پەیوەندییان بە ژمارەکان نەکردووە، ئەم فۆرمە پڕ بکەنەوە.
 
ژمارە تەلەفۆنەکان:
 
07508035680
07508035681


PM:05:37:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو