ئێران: زنجیرەیەکی نوێ لە هێرشی موشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد


وێستگەنیوز_

میدیای ئێران دەڵێت، زنجیرەیەکی نوێ لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد. 
 
میدیای فەرمیی ئێران دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 04:30 هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.
 
هاوکات سوپای ئیسرائیل داوای لە خەڵک کرد بچنە پەناگەکان، بەتایبەتی لە شاری تەلئەبیب کە لە ماوەی دوو شەوی رابردوودا ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی سوپای ئێران بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ئێران زنجیرەیەک هێرشی نوێی مووشەکی بالیستی کردە سەر تەلئەبیب و چەندان شوێنی دیکەی ئیسرائیل. بە گوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، سوپای پاسداران، لە هێرشەکەدا زیاتر لە 80 مووشەکی بەکار هێناوە.


 


PM:04:53:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو