ئاسایشی سلێمانی: ئاگرەکەی بناری چیای سورێن بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگیی مینەوە بووە
وێستگەنیوز_
ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی ئاگرەکەی بناری چیای سورێن دەدات و دەڵێت، "ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگیی مینەوە بووە".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بناری چیای سورێن چەند پاشماوەیەکی جەنگی وەک مین تەقینەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.
جەختیشیکردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە راستیەوە، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هاوڵاتییان هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردووە.
PM:04:25:15/06/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت