تەندروستیی گەرمیان بۆ فەرمانبەران: لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ئاگاداری فەرمانبەرانی دەکاتەوە، لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕنەکردووەتەوە و رادەستیان نەکردووە، لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکە پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی بەڕێوبەرایەتییەکە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەگەر لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا ئەو فەرمانبەرانە فۆرمەکە پڕنەکەنەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن".
AM:11:15:15/06/2025
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت