ئوردن و سوریا تا کاتێکی نادیار گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت


وێستگەنیوز-

دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی شانشینی ئوردن و هێڵی ئاسمانی سوریا بڕیارندا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان.


دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی شانشینی ئوردن بڵاویکردەوە، تا کاتێکی نادیار ئاسمانی شانشینی ئوردن لە بەردەم سەرجەم گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان بە هاتن و دەرچوون بە داخراوی دەمێنێتەوە.

ئاماژەیداوە، بڕیارەکە ڕێکارێکی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنییە لە پێناو سەلامەتی گیانی گەشتیاران و فڕۆکەوانی مەدەنی، کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە مەترسییەکان زیاتر بوون.

هەروەها هێڵی ئاسمانی سوریا راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگەیاند، هۆکاری راگرتنی گەشتەکان بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانە بۆسەر یەکتر.


AM:12:58:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت