حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران راگهیهندراوێكی دهربارهی هێرشهكهی ئیسرائیل بڵاوكردهوه
وێستگهنیوز-
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) راگهیهندراوێكی سهبارهت به هێرشهكانی ئیسرائیل بۆسهر ئێران بڵاوكردهوه و جهخت لهوه دهكاتهوه كه "ئەوەی ئێستا لە ئێراندا ڕوو دەدا بەرهەمی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییە".
له سهرهتای راگهیهندراوهكهی دهستهی كارگێڕیی حیزبی دیموكراتدا هاتووه كه " کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی ماهییەتی شەڕخوازانە و قەیرانخوڵقێنیی خۆی و لەسۆنگەی سیاسەتی شەڕفرۆشی و ناسەقامگیرکردنی ئەمنییەتی ناوچەیی و جیهانی، ئەمجارەیان بڵێسە و ئاگری شەڕی هێنایە نێوخۆی وڵات".
حدكا دهڵێت: "ئەم ڕێژیمە تێرۆریستە کە ئامادە نیە مل بۆ هیچ پەسندکراو و ڕێککەوتننامەیەکی نێونەتەوەیی ڕابکێشێ، ڕێز لە سەروەریی سیاسیی وڵاتانی دیکە بگرێ و خەڵکی ئێرانی وەک قەڵغانێک بۆ بردنەپێشی سیاسەتە چەوت و دژەگەلییەکان بەبارمتە گرتوە، بەرپرسیاری هەموو قەیرانەکانی ئێستا و ئەو دۆخەیە بەسەر وڵاتدا سەپاوە".
حیزبی دیموكرات جهخت دهكاتهوه، كه"کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا دەهۆڵی شەڕ دەکوتێ، کە ئەو شەڕە شەڕی گەلانی ئێران نییە؛ بەڵکو شەڕی دەسەڵاتبەدەستانی کۆماری ئیسلامییە کە هەتا ئێستا هەموو سامان و دارایی خەڵک و وڵاتی ئێرانیان بۆ مەرامە ئایدۆلۆژییەکانیان بەفیڕۆ داوە".
راشیگهیاندووه كه " خەڵکی ئێران لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بە بەردەوامی بە ڕێگای جۆراوجۆری وەک بایکۆتکردنی بەناو هەڵبژاردنەکان، مانگرتن، ناڕەزایەتیدەربڕین و خۆپێشاندانی جەماوەری بەتایبەت لە بزووتنەوەی ژینادا دەنگی خۆی بە کۆمەڵگەی جیهانی گەیاندوە و بەئاشکرا ڕایگەیاندوە کە ئەم ڕێژیمە هیچ شەرعییەتێکی سیاسی و گەلیی نییە".
AM:10:31:14/06/2025
ئهم بابهته 1480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت