كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ده‌وڵه‌تی زایۆنی ده‌ستپێشخه‌ریی كرد و هێرشی كرده‌سه‌ر ئێران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی زایۆنی ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه و هێرشی له‌ناكاوی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام دا و ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری بووه، ده‌شڵێت: "هیوادارین عێراق و هه‌رێم دووربن له پریشكی ئاگری شه‌ڕ".
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌داخه‌وه جارێكی دیكه ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری و هێرش و په‌لامار بووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌ش ده‌وڵه‌تی زایۆنی ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه و هێرشی له‌ناكاوی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام دا".
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ڵێت: "ئه‌م په‌لامارانه‌ش ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌بات و ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بوونی بارگرژییه‌كانیش له‌ئارادایه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، نیگه‌رانیی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رانبه‌ر شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان و وای ده‌بینین ده‌وڵه‌تی زایۆنی به هێرش و په‌لاماری بۆ سه‌رغه‌ززه و وڵاتانی وه‌ك لوبنان و سوریا و یه‌مه‌ن و ئێران ئاڵۆزی زیاتر و فراوانكردنی به‌ره‌ی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان له ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات".
ده‌شڵێت: "بۆیه ڕووی داوامان ده‌كه‌ینه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و سنوورێك بۆ سه‌ركێشییه‌كانی ئیسڕائیل دابنێن، له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه له شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ماڵوێرانكه‌ر".
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارین به‌گشتی عێراق دووربێ له پریشكی ئاگری شه‌ڕ، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردی سته‌مدیده..".
AM:12:09:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت