عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: جه‌نگی ئیسرائیل و ئێران بۆ هه‌رێم نه‌هامه‌تی له‌دوایه
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جه‌نگی ئیسرائیل و ئێران "ماڵوێرانیه، گرانی و نه‌هامه‌تی گه‌وره‌ی له دوایه.."، ده‌شڵێت: "پێوسته حوكمڕانان به‌دیل ئاماده‌بكه‌ن".
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌بێ تێفكرین و بیركردنه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی؛ خۆشحاڵ بوون به هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه.. ئه‌و په‌ڕی نه‌زانییه..".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بابه‌ت ئه‌وه نییه تۆ دژی ڕژێمێكی یان ویستی سه‌ركه‌وتنت ئه‌وی ترت هه‌یه؛ بابه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌م شه‌ڕه بۆ ئێمه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌هامه‌تی له‌دوایه.."
ده‌شڵێت: "هیچ ئاسۆیه‌كی خێری تێدا نابینم. بێ مووچه‌ی و نه‌بوونی هه‌یه؛ ئه‌وه‌ی ترسی گه‌وره‌یه ڕه‌نگه بڕیاری دادگای فیدڕاڵ بۆ مووچه به‌دڵی ئێمه نه‌بێت. واته: ئاسۆی مووچه نادیاره.. پێوسته حوكمڕانان به‌دیل ئاماده‌بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "مه‌ترسی گرانی، داخستنی فڕۆكه‌خانه و هه‌ندێك هێڵی بازرگانی، دروستبوونی نائارامی" هه‌یه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق؛ ده‌یه‌وێت عێراق نه‌بێته به‌شێك له‌شه‌ڕ گرنگه. پێویسته بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد ژیرانه بیر له‌م واقعه بكه‌نه‌وه.. كه تێیداین..به‌هیواو نزای ئاشتین، سه‌لامه‌تی بۆ گه‌لی كورد، ئیدانه‌ی شه‌ڕو له‌شكركێشی".
PM:11:40:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت