وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانی دواخست
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه له رۆژی شه‌ممه‌وه دوابخرێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، هاتووه "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ، ئه‌م هه‌فته‌یه واته له سبه‌ی رۆژی شه‌ممه 14 ی 6 ی 2025 وه هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان له قوتابخانه حكومی و ناحكومیه‌كان به قوتابخانه ناحكومییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه؛ وه تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می قوتابخانه حكومی و ناحكومیه‌كانیش هه‌مووی دوا ده‌خرێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو".
وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت: "له هیچ ناوه‌ندێكی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام نادرێن.
راشیگه‌یاندووه كه "پاشتر له رێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:10:36:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 7420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت