بڕیارێکی نوێ لەبارەی گەڕاندنەوەی حاجییان دەرکرا
وێستگەنیوز_
نەبەز ئیسماعیل کەمال بەگ، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباڕی ئاینی ڕایگەیاند: ئێستا بڕیار درا سەرجەم حاجیانی عێراق بەڕێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە شارەکانیان، لە ئەمشەوەوە ە پرۆسەکە دەستپێدەکات.
بڕیاربوو سبەی شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان و عێراق بەڕێگەی ئاسمانی لە سعوودیەوە بگەڕێنەوە، بەڵام بەهۆی دەست پێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاسمانی عێراق و ئێران و چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داخران و تەواوی گەشتەکان هەڵوەشێندرانەوە، بەو هۆیەوە، ئەو حاجییانەی کوردستان و عێراق کە بڕیاربوو لەڕێگەی ئاسمانییەوە بگەڕێنەوە، کێشەیان بۆ دروست بوو، دوای گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان کێشەی حاجییانیان چارەکرد و بڕیارە سبەی حاجییان بەڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە کوردستان و عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و گرژییەکانی ناوچەکە، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەیەک راگیراون.
PM:03:40:13/06/2025
ئهم بابهته 1568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت