سعودیە هێرشەکانی ئیسرائیل بە پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناودەبات و بەریتانیا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات، دۆخەکە هێور بکەنەوە و داواشیان لێ دەکات هەوڵی دیپلۆماسی بدەن.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین، ئیسرائیل سەروەری و ئاسایشی ئەو وڵاتە تێکدەدات و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکانە دەیکات."

دەشڵێت: شانشینی سعوودیە دووپاتی دەکاتەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەم دوژمنایەتییانە ڕابگرن.


AM:10:53:13/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت