ئێران کۆبوونەوە و دانوستانە ئەتۆمیەکانی هەفتەی داهاتووی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە


وێستگەنیوز_
 
یەکەم ئەنجامی دیپلۆماسیی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی بەشداری لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا ناکات کە بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران بەڕێوەبچن. 
 
ئەم بڕیارە دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل هات کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئێران وەک حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران.
 
ئێران بە فەرمی ئەمریکای بە هاوکاریکردن و بەرپرسیار لە هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سەخت دەکات. لە بەرامبەردا، ئێران یەکەم وەڵامی سەربازیی خۆی بە ناردنی 100 درۆن بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد.
 
لە ماوەکانی رابردوودا، پێنج گەڕی دانوستاندنی ئەتۆمی لەنێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەچوون.


AM:09:42:13/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت