ئێران بە درۆن و موشەک هێرشی دژی ئیسرائیلی دەستپێکردووە


وێستگەنیوز_

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە کاتژمێرەکانی رابردوودا ئێران 100 درۆنی بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە و کار بۆ خستنەخوارەوەیان دەکەن. 

لە بەرامبەردا سەرچاوەیەک لە سوپای ئێران دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە 800 درۆن و مووشەکی کروز ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.

لەو هێرشانەدا، محەممەد باقری، سوپاسالاری وڵاتەکە، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و شەش زانای ئەتۆمی کوژران.


AM:09:37:13/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت