بە فەرمانی خامنەیی دوو کەسی نوێ بۆ شوێنی سوپاسالار و فەرماندەی سوپای پاسداران دانران
وێستگەنیوز_
پاش کوژرانی فەرماندەی سوپای پاسداران و سوپاسالاری وڵاتەکەی بەهێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، ئێران دوو فەرماندەی دیکەی لە شوێنی ئەوان دانایەوە.
ئەمرۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، ئەحمەد وەحیدی وەک فەرماندەی سوپای پاسداران لە شوێنی حوسێن سەلامی داندرایەوە پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەرەبەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.
ئەحمەد وەحیدی پێشتر فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بووە، کەسایەتییەکی هەرە دیاری دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانە و شارەزاییەکی زۆری لەبوارەکەی خۆیدا هەیە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی فەرمانی کردووە، ئەدمیرال حەبیبولڵا سیاری وەک سوپاسالار دیاریی بکرێت لە شوێنی سوپاسالاری پێشوو محەممەد باقری کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیران لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.
AM:09:28:13/06/2025
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت