هەردوو سوپاسالار و فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە هێرشەکەی بەیانی ئەمڕۆدا کوژراون

‌محەممەد باقری

وێستگەنیوز_

میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستیکردەوە، محەممەد باقری، سوپاسالاری وڵاتەکە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا کوژراوە.  
 
بەیانیی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە چەند پارێزگایەکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. 

هاوکات لە چەند ناوچەیەکی عێراقیش دەنگی تەقە و تەقینەوە بیستراوە و لە بەغدای پایتەخت، "بڵاوە بە هێزێکی زۆر کراوە لە نێو شارەکەدا".
 
جگە لە باقری، تاوەکو ئێستا حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانیش پشتڕاستکراوەتەوە کە کوژراوە. 
 
چەند زانیارییەک لەبارەی محەممەد باقری

ناوی (محەممەد حوسێن ئەفشوردی)ـیە
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە
لە ساڵی 1960 لە تاران لەدایکبووە
لە ساڵی 2016 بووتە سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران
لە ساڵی 1980 کارکردنی لە سوپای پاسداران دەستیپێکرد


AM:09:21:13/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت