مەسعود بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025، لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق خرانە بەر باس، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق کرا.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشی و هاوسەنگی کردەوە.
کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
PM:04:58:12/06/2025
ئهم بابهته 1580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت