فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندستان بە 242 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە


وێستگەنیوز_

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندستان کە 242 سەرنشینی تێدا بووە، لەنزیک شاری ئەحمەدئاباد لە رۆژئاوای هیندستان کاتێک بەرەو شاری لەندەن بەڕێدەکەوت کەوتەخوارەوە.
 
ئەمرۆ پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025، بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی و پۆلیسی هیندستان رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی هیندستان (Air India) کە 242 سەرنشینی تێدا بووە، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری ئەحمەدئابادی هیندستان کەوتووەتە خوارەوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی سەرنشینەکان دیارنییە.
 
میدیای هیندستان ئاماژەی بەوەکردووە،، 242 کەس لە نێو فڕۆکەکەدا بوون کە 12یان ستافی فڕۆکەکە بوون؛ هەروەها 169 هاووڵاتیی هیندستان، 53 بەریتانی، 7 پۆرتوگالی و کەسێکی کەنەدی تێدا بووەن لە کاتێکدا بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویکی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێکەوتووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە خوارەوە. 
  
پاش کەوتنەخوارەوەی، فرۆکەکە ئاگری گرت و تیمی فریاگوزاریش چوونە شوێنی رووداوەکە و سەرنشینەکان بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشانە گوازراونەتەوە.


PM:02:10:12/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 3956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو