کەشناسی پێشبینی ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تاوەباران دەبارێت و سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پلەی گەرمی بە نزیکی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
PM:12:55:12/06/2025
ئهم بابهته 712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت