ئەمرۆ یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
رۆژى 16ـى 5ـى 2025، یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێمى کوردستان بەرێگەى وشکانى و 19ـى مانگیش یەکەم کاروان بەرێگەى ئاسمانى بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج گەشتی سعودیەیان کرد. دوای تەواوبوونی مەراسیمە تایبەتەکان و کۆتاییهاتنی جەژنی قوربان، حاجیان لە ئەمڕۆوە دەست بە گەڕانەوە دەكەن لە رێگەی وشکانى و رۆژى 14ـى ئەم مانگەش یەکەم کاروان بەرێگەى ئاسمانى دەگەڕێنەوە.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو حاجیانەى بەرێگەى وشکانى دەگەڕێنەوە، هەزار و 646 حاجییە، لە ئەمڕۆوە بەڕێدەکەون و رۆژی 14ـی مانگ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
بە وتەی ناوبراو، ژمارەی ئەو حاجیانەی بەرێگەی ئاسمانی چونەتە مەککە، سێ هەزار و 490 حاجی بووە و لە رۆژی 14ـی مانگەوە ئەوانیش دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و پرۆسەی گەڕانەوەشیان تاوەکو 20ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
هەروەها جەختى لەوەشکردەوە، پرۆسەی حەجی ئەمساڵ زۆر بەباشی و بێ کێشە بەڕێوەچووە و رێگرییەکان بۆ نەبوونی حەجی نایاسایی وایکردووە پرۆسەکە بەباشتر بەڕێوەبچێت و قەرەباڵغی کەمتر ببێتەوە.
AM:11:17:12/06/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت