لە کۆمەڵگەی بشیریانی سنووری بەردەڕەش دوو خوشک بە هەڵە کوژران


وێستگەنیوز_

درەنگانی شەوی رابردوو، دوو کچی خێزانێک لە کۆمەڵگەی بشیریانی سنووری بەردەڕەش بە هەڵە کوژران.

درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری بەردەڕەش شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە و بەهۆیەوە دوو کچ کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
 
عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک رایگەیاندووە، شەڕەکە کایژمێر 11:30ی شەوی رابردوو بووە، دوو بنەماڵەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەیان لە یەکدی کردووە و بەهۆیەوە خێزانێک کە پەیوەندییان بە شەڕەکەوە نەبووە، دوو کەسیان لێ کوژراوە.
 
ئەو دوو کەسەی کە کوژراون، دوو کچی بچووکی خێزانەکەن بەناوەکانی ئایە و ئامینە شێرزاد، کە تەمەنیان لەنێوان 8 بۆ 11 ساڵدایە و تەرمەکانیان لە گەڕەکی خێلەکی لە بەردەڕەش بە خاک سپێردراون.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسێکی دیکە بەناوی نەشوان سەلیم سالم، کە لایەنێکی شەڕەکەیە، لە رووداوەکە بریندار بووە.


AM:09:26:12/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 4076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو