وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن
وێستگەنیوز_
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا قەدەخەی گەشتی بۆ فەرمانبەرانی وڵاتەکەی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە راگەیاند و دەڵێت: بابەتەکە پەیوەستە بە 'هۆکاری ئەمنی'ـیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاهۆشداریی جددی لەبارەی گەشتکردنی بۆ عێراق دەدات و داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەهیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی 11ـی 6ـی 2025، هۆشداری تووند دراوە لەوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە گەشت بۆ عێراق بکەن، ئەمەش بەهۆی " زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوەیە".
لە هۆشدارییەکەدا هاتووە: "بەهۆی تیرۆر، رفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامیی مەدەنی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بە هاوڵاتیانی، گەشت بۆ عێراق مەکەن."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەمریکییەکان لە عێراق رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە، لەوانە "تووندوتیژی و رفاندن، گرووپە تیرۆریستی و یاخیبووەکان و میلیشیا دژە ئەمریکییەکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان، هاوڵاتیانی مەدەنی، هاوڵاتیانی ئەمریکی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان. هێرشەکان بە بەکارهێنانی بۆمبی چێندراو، موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە زۆربەی ناوچەکان، بە شارە گەورەکانیشەوە روودەدەن."
هەروەها داوا لەو هاوڵاتیانەی دەکات کە لە عێراقن یان بڕیاری گەشتکردن دەدەن، "پلانی ئەمنی تایبەت بە خۆیان دابنێن، خۆیان لە پرۆگرامی (STEP) تۆمار بکەن بۆ ئاسانکاریی پەیوەندیکردن لەکاتی فریاکەوتندا."
AM:08:42:12/06/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت