ره‌وه‌زی ئه‌حمه‌د شا: كێشه‌یه‌ك له (مووچه) گه‌وره‌تر به‌رۆكی هه‌رێم ده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
ره‌وه‌زی ئه‌حمه‌د شا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی رایگه‌یاند كه كێشه‌یه‌ك له (مووچه) گه‌وره‌تر به‌رۆكی هه‌رێم ده‌گرێت و هه‌نگاوێكی بانكی ناوه‌ندی كش ماتی بازرگانی ده‌كات له كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌وه‌زی ئه‌حمه‌د شا باس له‌وه ده‌كات كه "به‌پێی برشیارێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه ڕاسته‌وخۆ له پاش جه‌ژنی قوربانه‌وه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن په‌یوه‌ندیدار به هاورده‌كردن و چالاكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، كه كۆمپانیا و بازرگانی هاورده‌كار ناچار ده‌كات به ده‌رهێنانی (كۆدی هاورده‌كار) كه ئه‌م كۆده‌ش ته‌نها له (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی عێراق) له به‌غدا ده‌رده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كان له‌پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م كۆده ئینجا كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ده‌توانن هه‌ستن به ئه‌نجامدانی چالاكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی (هاورده)".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌هۆی ئه‌م بڕیاره كێشه‌ی گه‌وره بۆ كۆمپانیا و بازرگانانی كوردستان دروست بووه و جوڵه‌ی بازرگانی په‌كخستووه له ئێستادا و له داهاتوویه‌كی نزیك كێشه‌ی گه‌وره‌تر له‌به‌رده‌م كۆی چالاكی بازرگانی و دۆخی دارایی كوردستان به‌گشتی دروست ده‌كات".
ره‌وه‌زی ئه‌حمه‌د شا راشیگه‌یاندووه كه "هه‌رچی زووه پێویسته كوردستان به‌ر به‌م ته‌نگه‌ژه و كاره‌ساته ئابوری و بازرگانیانه بگرێت كه پێده‌چێت پلانێكی وردی بۆ داڕێژرابێت دژی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌ی ئابووری".
PM:10:16:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 5860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت