شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ناكرێت تا پرسی مووچه یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ناكرێت تا پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، ده‌شڵێت: "ئومێده‌وارین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دادگا بڕیار له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2025 شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند كه "بڕیار وایه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای فیدڕاڵی له مه‌راسیمی حه‌ج بگه‌ڕێنه‌وه و نیسابی یاسایی ته‌واو بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی نووسراوی وه‌لائی بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی مه‌له‌فی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئاڕاسته‌كردنی نووسراوه‌كه بۆ حكومه‌تی عێراقی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی: "بڕیاری راگرتنی مووچه ته‌واو سیاسییه و مایه‌ی نیگه‌رانی قووڵه و ئومێده‌وارین دادگا بڕیار له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌ك قسه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستین و سازش له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ین و بۆچوونی خۆیان گه‌یاندووه به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند كه "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رژدی له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هاتۆته سه‌ر هێڵ و هۆشداریی تووندییان به حكومه‌تی عێراقی داوه كه ده‌بێت به‌زوویی ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات".
PM:07:31:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت