حكومه‌تی هه‌رێم هێرشی بۆسه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه هێرشی بۆسه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێكرد و ده‌ڵێ كه "ئێوه نه‌وتی كه‌سانی دیكه به‌ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌فرۆشن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وت تێكه‌ڵ ده‌كات و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانی تری پێ ده‌كات، له جیاتی خزمه‌تكردنی عێراق و گه‌له‌كه‌ی، به سیاسه‌تێك كه زیانی به ناوبانگی نه‌وتی عێراق له ئاستی جیهانیدا گه‌یاندووه".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی بووه، سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر".
هاوكات وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گرافیكێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی نووسیویه‌تی: "ئێوه نه‌وتی كه‌سانی دیكه به‌ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌فرۆشن، ئه‌مه‌ش خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لایه‌نی دیكه ده‌كات نه‌ك عێراق و گه‌له‌كه‌ی".
PM:05:24:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت