وته‌بێژی پارتی ده‌م: ئۆجه‌لان داوای دیداری مه‌سعود بارزانی، بافڵ تاڵه‌بانی و و مه‌زڵوم عه‌بدی كردووه
وێستگه‌نیوز-
ئایشه‌گوڵ دۆغان وته‌بێژی پارتی ده‌م رایگه‌یاند كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داوای دیداری ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك حیزب و سیاسه‌تمه‌داری كوردی كردووه، له‌نێویاندا سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئایشه‌گوڵ دۆغان، وته‌بێژی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (پارتی ده‌م) له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی و نه‌خشه‌ڕێگای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازكرد.
پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستپێشخه‌ری بكات
ئایشه‌گوڵ دۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه له په‌رله‌مان له لوتكه‌ی ئه‌و پرسانه‌دایه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی لێوه كراوه.
وتیشی: "پێویسته لیژنه‌یه‌كی رێگه‌پێدراوی تایبه‌ت له په‌رله‌مان دابمه‌زرێت بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی"، داواشی له نو‌عمان كورتولموش سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌و لیژنه‌یه بكات.
كێشه‌ی كورد ته‌نها كێشه‌ی كورد نییه
ئایشه‌گول دۆغان وتی: "كێشه‌ی كورد ته‌نها كێشه‌ی كورد نییه"، باسی له‌وه‌ش كرد كه "كاتێك چاره‌سه‌ری دیموكراسی و ئاشتی وه‌ك پێویستیه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی سه‌یر ده‌كرێت، په‌رله‌مان ده‌توانێت زۆر به خێرایی ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ دروستكردنی لیژنه‌كه".
گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن
ئایشه‌گول دۆغان، روونیكرده‌وه كه ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌ته‌وه داوای "په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ، ئاگاداربوون له بابه‌ته‌كه و شه‌فافیه‌ت" ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاكه‌په و مه‌هه‌په كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بن.
وتیشی: "وه‌ك پارتی ده‌م، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ئیمرالی. به‌نیازین به زووترین كات سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمرالی بكه‌ین. ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان".
ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ بارزانی، تاڵه‌بانی و عه‌بدی كۆببێته‌وه
ئاشكراشیكرد كه "به له‌به‌رچاوگرتنی پانتایی و قورسایی كێشه‌كه؛ پێمان وایه كه سوودی ده‌بێت بۆی كه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، بافڵ تاڵه‌بانی، مه‌زڵوم عه‌بدی، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆببێته‌وه. ئه‌مه داواكاری ئۆجه‌لانه".
راشیگه‌یاند كه سوودبه‌خشه بۆ ئۆجه‌لان كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كاندا كۆببێته‌وه.
PM:04:07:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت