کەشناسی: پلەکانی گەرمە دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی نوێی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی سنووریی؛ باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و سبەینێش بە هەمان شێوە 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

دهۆک :  41  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی

سۆران :  39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی


AM:11:47:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت