لە نزیک بنکەی پۆلیسی قوشتەپە کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانی لەدەستدا

‌وێنەی کوژراوەکە..

وێستگەنیوز_

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بنکەی پۆلیسی قوشتەپە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 6ـی 2025، لە نزیک بنکەی پۆلیسی قوشتەپە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و بە شەش گولـلە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز، کوژراو ناوی 'ئاوارە ناسیح'ـە، خەڵکی قوشتەپەیە؛ تەمەنی 33 ساڵە و مامۆستای ئاینییە، هۆکاری کوشتنەکەش بەهۆی کێشەیەکەوە بووە کە مێژووەکەی بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

وێستگەنیوز لە چەند شاهیدحاڵێکی نزیک لە ڕووداوەکەوە زانیویەتی، "کوژراوەکە دوو ساڵ لەمەوبەر منداڵی بکوژی کردووە بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە، بەهۆیەوە بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکراوە، دواتر ئازادکراوە و سوڵحی عەشایەری بۆ کراوە و زیاتر لە سێ دەفتەر دۆلاریشی بە کەسوکاری کوژراو داوە، بەڵام ئەم بەیانییە باوکی منداڵەکە دەستڕێژی گولـلەی لێکردووە و کوشتوویەتییەوە".


AM:10:19:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت