گەشتوگوزاری دھۆک: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 60 ھەزار كەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە


وێستگەنیوز_

لە سنووری پارێزگای دھۆک زیاتر لە 900 ناوچەی گەشتیاری و زیاتر لە 250 شوێنی گەشتیاریی سروشتیی بوونیان هەیە و بەو هۆیەشەوە تەنها لە پشووەکانی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 60 ھەزار كەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایەیان کردووە.

خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک رایگەیاندووە، "لە 4ی حوزەیرانی 2025، تاوەکو 8 حوزەیران، بە ھۆی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە، زیاتر لە 60 ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانى پارێزگای دھۆکیان کردووە".

هەروەها بە وتەی ناوبراو، "لیژنەکان لە زاڵگە و دەروازەکانی دھۆک بەردەوام لە خزمەت و پێشوازیی ئەو گەشتیارانەدا بوون، بە گوڵ و شیرینی، جا چ لە ئامێدی بێت یاخود ئاکرێ یا شێخان یان سەنتەری قەزای دھۆک، تاکو ڕوویەکی جوانی پارێزگای دھۆک نیشانی ئەو گەشتیارانە بدەین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھاتنی گەشتیار دەبێتە ھۆی ئەوەی ژێرخانی ئابووریی بەھێز ببێت و دەرفەتی کار بۆ ھاوڵاتیانی دھۆک دروست ببێت."


AM:09:29:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو