وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین کێشەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە چارەسەر بکەن
وێستگەنیوز_
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی بڕینی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دووپاتی ئەوەی کردەوە، داوا لە بەغدا و هەولیر دەکەن کیشەکانیان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکەن.
ئەمرۆ سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بالەخانەی وەزارەتی دەرەوە، لەبارەی بڕینی موچەی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغداوە و وتی: ئێمە ئاگەداری مووچە بڕینی خەڵکی کوردستانین لەلایەن بەغداوە، داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین کێشەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە، بەگوێرەی ئەرکە دەستوورییەکان چارەسەر بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەرکردنی کێشەی موچە ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق ژینگەیەک دروست دەکات کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بیانەوێت وەبەرهێنانی تێدا بکەن.
PM:10:43:10/06/2025
ئهم بابهته 1548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت