بارزانی: کەریم شەنگالی تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی رەوای گەلی كوردستان تەرخان کرد
وێستگەنیوز_
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی کەریم شەنگالی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێشمەرگەی رێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو."
مەسعود بارزانی دەڵێت، "کەریم شەنگالی لە قۆناخە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە یەكێك لە كادیرە لێهاتوو و ماندوونەناسەكانی پارتی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بووە، لە دەستپێک و هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا فەرماندەیەکی چالاک و سەرەکی بووە. هەروەها لە سەردەمی خەباتی شاخ و لەدوای راپەڕین و لە كاروباری سیاسی و ئیداری و دیپلۆماسیدا ئەركەكانی خۆی دڵسۆزانە و زۆر بەباشی بەجێ گەیاندووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كەریم شەنگالی پێشمەرگەی رێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو. بۆ منیش وەکو هەڤاڵێکی نزیک و هاوڕێی ڕێگەی خەبات بوو، تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی رەوای گەلی كوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان تەرخان كرد، لەدەست دانی كۆستێكی گەورەیە."
PM:09:53:10/06/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت