موعین كازمی‌: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه‌ له‌ برسیكردنی‌ هاوڵاتیانی‌


وێستگه‌نیوز- 
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه‌ له‌ برسیكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ نه‌ك به‌غدا، ده‌شڵێت: "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی‌ مووچه‌ی هه‌رێم ته‌وتینكردنه‌".


موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرسی مووچه‌ بۆ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لعه‌ره‌بی‌ ئه‌لجه‌دید رایگه‌یاند كه‌ "به‌غدا نیازی برسیكردنی گه‌لی كوردی نییه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت له‌ هه‌ولێر به‌رپرسیارێتی ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: "ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری‌ ورد ده‌رباره‌ی‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی‌ راده‌ست بكات، سه‌ره‌ڕای‌ داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و باجه‌كان".

وتیشی: "به‌غدا چه‌ندین جار داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كردووه‌، مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ته‌وتین بكات، تا له‌گه‌ڵ‌ هاوتاكانیان له‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ عێراق یه‌كسان بن موچه‌كانیان نەبێتە بارمتەی مەزاجی سیاسی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان".

موعین كازمی جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تەوتیكردنی مووچە زۆرێک لە کێشە داراییەکان چارەسەر دەکات و كۆتایی بە ئاستەنگەكانی بەردەمی دەهێنێت.


PM:09:56:09/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 11088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت