بەهۆی بایکۆتەوە سزادانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی بڕیاری بایکۆتیان دا سزادانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو دەستیپێکرد، هەروەها پزیشکان ئاگادار دەکرێنەوە نابێت لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کاربکەن.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بێت کە د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر واژۆی کردووە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵان و نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری بەهۆی بایکۆتی دەوام سزادران و هەریەکەیان ڕۆژێک لە مووچەکانیان بڕدرا.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە وێستگەنیوز لەگەڵ یەکێک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو قسەی کرد و پێ راگەیاندین، "بەڵی ئەو نووسراوانە راستن و بەشێک لە پزیشکان بەهۆی دەوام نەکردنیانەوە سزادراون".

هەر لە نووسراوێکی دیکەدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاندووە، "هەر پزیشکێکی نیشتەجێی خولاو لە کەرتی گشتی پابەندی دەوام نەکردن نەبووە، نابێت لە نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت کاربکات، بەپێچەوانەوە نەخۆشخانەکە بەرپرسیار دەبێت و دادەخرێت.

ئەمڕۆ شەممە 7ی حوزەیرانی 2025، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و سلێمانی و کۆیە و راپەڕین و گەرمیان و سۆران بایکۆتی دەوامیان کرد و رایانگەیاند، "تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە بایکۆت بەردەوام دەبن".


PM:10:25:07/06/2025








ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت