لە پارکی هەواری شار رووداوێکی هاتووچۆ روویدا
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو پارکی هەواری شار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لەناو پارکی هەواری شار بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە شوێنێکی بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە، پێنج درەخت شکاونەتەوە و زیانی ماددیی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
PM:06:27:07/06/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت