کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران: 13 حاجی بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز-

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاشکرایکرد، لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵدا تائێستا 13 حاجی ئێرانی لە وڵاتی سعودیە بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.


لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، "بەهۆى شەپۆلى گەرماوە 138 هەزار و 900 حاجی ئێرانی سەردانی ناوەندە پزیشکییەکانی مانگی سووریان کردووە لە مەککە و مەدینە، لەو ژمارەیەش 113 هەزار و 403 کەس لە مەدینە و 125 هەزار و 497 کەسی دیکە لە مەککە چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە".

ئاماژە بەوەکراوە، "96 حاجی لە عەرەفات و 41 حاجی لە مینا خەوێندراون و چارەسەری پزیشکیاین وەرگرتووە، تا دوێنێ هەینی کۆی گشتیی گیانلەدەستدانی حاجیانی ئێرانی لە حەج گەیشتووەتە 13 حاجی".

کۆمەڵەکە هۆشداریی داوە لە بەرزبوونەوە پلەکانی گەرما و دەڵێت، "لەکاتى دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک سەرگێژخواردن، دڵتێکەڵهاتن و خێرالێدانی دڵ، پێویستە بەپەلە سەردانی ناوەندە پزیشکییەکان بکرێت".


PM:05:38:07/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت