قه‌یس خه‌زعه‌لی: حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نه‌وت و ده‌روازه فه‌رمی و نایاساییه‌كان ناداته به‌غدا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له وتاری نوێژی جه‌ژنی قورباندا رایگه‌یاند كه:
-ئه‌مڕۆ ده‌مانه‌وێت باسی گه‌لی ئازیزمان بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان كه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌وێ زیاتره له ناوه‌ند و باشوور.
- ئاماره فه‌رمییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی ئاواره‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
- به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه كه سه‌ر به عێراقێكی فیدراڵ بن، نه‌ك جیابنه‌وه.
- تا ئه‌مڕۆش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین نه‌كراوه.
-هه‌موو عێراقییه‌كان به‌بێ جیاوازی ماف و ئه‌ركیان هه‌یه.
- به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان داوای هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن.
- كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی كه لێیه‌وه كێشه‌كانی تر سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم بڕوایان به عێراقێكی یه‌كگرتوو نییه.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وت ناداته به‌غدا و به نرخێكی زۆر هه‌رزان ده‌یفرۆشێت.
- كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌رێم داهاتی ده‌روازه فه‌رمی و نایاساییه‌كان راده‌ستی به‌غدا ناكات.
- خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو گه‌لی عێراق ئێوه‌ی خۆشده‌وێت و شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ن.
-خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌تان بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی.
- به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قه‌یس خه‌زعه‌لی له پشت بڕینی مووچه‌وه‌یه.
AM:10:43:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت