كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وای 2 رۆژی جه‌ژن بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2025 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێ جار ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 8- 6- 2025 به گشتی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وره له هه‌ندێ كات و شوێن نیمچه هه‌ور ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه " پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 37 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 37 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 40 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 37 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 37 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 35 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران :24 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 42 پله‌ی سیلیزی
AM:10:24:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت