پشتیوان سادق : زۆر نیگه‌رانین كه به‌غدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بڕیوه
وێستگه‌نیوز-
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نه‌ناردنی مووچه له رووی ئایینی و مرۆییه‌وه سه‌رپێچییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه شتی له‌و شێوه‌یه‌مان له مێژووشدا نه‌بیستووه.
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم ده‌ڵێت: ''ئێمه زۆر نیگه‌رانین كه به بڕیارێكی ناده‌ستووری و نایاسایی، حكومه‌تی فیدراڵی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی له جه‌ژنی پیرۆزدا بڕیوه".
وتیشی: ''بێگومان بڕوا ناكه‌م هیچ حكوومه‌تێكی جیهان، له بۆنه‌یه‌كی ئه‌وها پیرۆزدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هاووڵاتییانی خۆی ببڕێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ''حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌پێی ده‌ستوور و یاسا جێبه‌جێ كردووه. ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به سزادانی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یكات، هیچی كه‌متر نییه له‌و سزایانه‌ی كه رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، به چه‌ندین شێوه دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانكرد".
وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد كه ''حكومه‌تی هه‌رێم داكۆكی له مووچه‌خۆران ده‌كات و له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، وڵاتانی جیهان و له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌وڵی جددی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".
پشتیوان سادق راشیگه‌یاند كه "له‌دوای جه‌ژن 'هه‌نگاو بۆ لابردنی ئه‌و سزا گه‌وره‌یه ده‌نرێت كه خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئاسۆمان گه‌شه و پشتمان به خودای گه‌وره، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و حكوومه‌تی خۆمان ئه‌ستووره''.
ئه‌م وتانه‌ی پشتیوان سادق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هات له دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له شاری هه‌ولێر.
AM:09:37:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت