نێچیرڤان بارزانی بۆ هاوسەرۆکی دەم پارتی: پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێ له‌ده‌ست نه‌درێت
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 6ی حوزەیرانی 2025، نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتى)يه‌وه پێگه‌يشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا باكرهان به ناوى خۆى و ده‌م پارتى ـ يه‌وه، پيرۆزباييى جه‌ژنى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست".
بەپێی راگەیەندراوەکەبێت، هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و كۆششى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا له توركيا کرد و دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك قۆناغه‌كانى پێشتر، له قۆناغى ئێستا و له داهاتووشدا پێويستييان به رۆڵ و پشتگيريى به‌ڕێزیان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پيرۆزباييى جه‌ژن، سوپاسى هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا كرده‌وه و رايگه‌ياند، "به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگيريكردنى پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها داكۆكیكرد كه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێ له‌ده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن".
PM:05:23:06/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت